کشتوکاڵی سنە: لە 7 مانگدا بایی 108 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە کراوە

06-11-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە ماوەی 7 مانگدا بایی 108 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە هەناردە کراوە.
 
پوویا شەهسەواری، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای سنە رۆژی سێشەممە رایگەیاند، لە 21-03-2024ەوە تاوەکو 21-10-2024 بڕی 270 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بە بەهای زیاتر لە 108 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە هەناردە کراوە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 13% زیادیکردووە.
 
پوویا شەهسەواری دەڵێت، لە کۆی گشتیی هەناردەکە 239 هەزار تۆن لە کەرتی کشتوکاڵ و باخەوانی و 28 هەزار تۆن لە کەرتی ئاژەڵداری بووە، هەروەها سێ هەزار تۆن ماسییش هەناردە کراوە.
 
دەشڵێت، 75%ی بەرهەمەکان لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخ و 25%ی دیکەش لە رێگەی دەروازەی سنووریی سەیرانبەن هەناردە کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق؛ وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کوردستانەوە رەوانە دەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووکی لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند؛ گوتەبێژی وەزارەتەکەش بە رووداوی گوت، بەپێی رێککەوتنێکی نوێ، رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەکرێت.