نرخی نەوت و بەنزین دادەبەزێت

07-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەراورد بە مانگی رابردوو، نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان دابەزی. هەروەها بەنزینی نۆرماڵ هەر لیترێک 20 دیناری دیکە دابەزیوە.
 
سەرباز کەریم، گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە، 07-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان کواڵیتی بەرز بە کۆ بە 145 هەزار دینارە". مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی بە کۆ 155 هەزار دینار بوو.
 
لە هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ کەمێک زیاتر دابەزی. گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر دەڵێت: "ئەمڕۆ نرخی یەک لیتر بەنزینی کار بە کۆ بە 830 دینارە".
 
لە بەنزینخانەکان هەر لیترێک بەنزین 20 بۆ 30 دیناری دەخرێتەسەر و دەگاتە دەستی شۆفێران.
 
دابەزینی نرخی نەوتی سپی لەکاتێکدایە، بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو زیاتر لە 234 ملیۆن لیتر نەوتی سپییان بەسەر زیاتر لە 1 ملیۆن 215 هەزار خێزاندا بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەشکردووە.
 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.