رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی و هۆکارەکەی پەیوەستە بە رووداوەکانی ڤەنزوێلا و نەوتی زیادە لە بازاڕدا.
ڤەنزوێلا رازی بووە بە هەناردەکردنی دوو ملیار بەرمیل نەوت بۆ ئەمریکا. لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 50 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 60 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 10 سەنت دابەزی و بە 56 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کاراکاس و واشنتن رێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنی دوو ملیار بەرمیل نەوت لە ڤەنزوێلاوە بۆ ئەمریکا.
ئەمریکا هەروەها بڕیاریداوە 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلا کە گەمارۆی لەسەر دانراوە، بە نرخی بازاڕ بفرۆشێت. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پارەی ئەو نەوتە لە لایەن خۆیەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ