یەک دۆلار نزیکبووەوە لە 148 هەزار تمەن

دوێنێ کاژێر 07:08
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمرۆ پێنجشەممە نزیکەی 100 تمەن دابەزی و ئێستا یەک دۆلار بە نزیکەی 146 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی دۆلار لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی خۆی تۆماکرد کە 147 هەزار و 900 تمەن بوو.
 
 کەمترین ئاستی نرخی دۆلاریش 146 هەزار و 100 تمەن بوو.
 
لەماوەی یەک هەفتەدا نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 8.7٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 68.46٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەرزبوونەوەی بێوێنەی هەڵاوسان و نرخی کاڵاو شتومەک لە ئێران کە ناڕەزایەتی بەرفراوانی لە ئێران لێکەوتووەتەوە بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای تمەن هەژماردەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە