رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە دوای چەندین رۆژ دابەزین، دواجار بەرزبووەوە.
مەترسییە جیوسیاسییەکانی پەیوەست بە رووداوەکانی ڤەنزوێلا و کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی یەدەگکراو لە ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە پاڵپشتییان بۆ نرخەکانی نەوت درووستکردووە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمرۆ 38 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 60 دۆلار و 34 سەنت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 37 سەنت بەرزبووەتەوە و بە 56 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخەکانی نەوت رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 1٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی دوای ئەوەی ناوەندە داراییەکانی جیهان لە نێوانیاندا بانکی مۆرگن ستەنلی پێشبینیکردبوو لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەبڕی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی زیادە لە بازاڕدا لەبەردەست دەبێت.
پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا رایگەیاندووە، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا 3.8 ملیۆن کەمیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوە و خۆڕاستکردنەوەی کەمی نرخەکانی نەوت لە رۆژی پێنجشەممەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ