نرخی زیو گەیشتەوە سەرووی 78 دۆلار

دوێنێ کاژێر 07:13
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو 29 دۆلار دابەزی و بە 78.13 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و کیلۆیەک زیویش بە 2,511 دۆلارە.
 
دوێنێ چوارشەممە دوای دوو رۆژ بەرزبوونەوەی لەسەریەک، زیو بۆ خوار ئاستی 80 دۆلار دابەزی.
 
هۆکاری دابەزینەکەی دوێنێ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەبەرهێنەران دوای نزیکبوونەوەی نرخەکە لە ئاستێکی مێژوویی، دەستیان کرد بە فرۆشتن و بەدەستهێنانی قازانجەکانیان.
 
لە لایەکی دیکەوە، ستێفن میران، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگارانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە پێویست بکات بانکەکە بە رێژەیەکی "توند" سوودی بانکی کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری بکات. 
 
ئەم لێدوانە پاڵپشتی لەو پێشبینییانەی بازاڕ کرد کە دەڵێن ئەم ساڵ لانیکەم دوو جار رێژەی سوود کەمدەکرێتەوە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا وەبەرهێنەران بە رێژەی 80% پێشبینی ئەوە دەکەن کە بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی کۆتایی ئەم مانگەدا، رێژەی سوودی بانکی وەک خۆی بهێڵێتەوە و دەستکاری نەکات.
 
لە رووی سیاسییەوە، ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن؛ دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا و هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان چین و ژاپۆن، وایکردووە کانزا بەهادارەکان وەک "پەناگەیەکی ئارام" بۆ وەبەرهێنەران بمێننەوە، ئەوەش رێگری لە دابەزینی زیاتری نرخەکان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە