نرخی نەوت گەیشتە 112 دۆلار و ترەمپ سوورە لەسەر هەڕەشەکانی

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە بۆرسەکانی وۆڵ ستریت بە گەشبینییەوە داخران، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ئومێدەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە جەنگی ئێران، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەکانی بۆ وێرانکردنی ژێرخانی سڤیلی تاران دووپاتکردەوە و نرخی نەوتیش رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
 
دوای چەندین گەڕی نائارامی، پێوەرە سەرەکییەکانی وۆڵ ستریت رۆژەکەیان بە رەنگی سەوز کۆتایی پێ هێنا:
 
پێوەری ئێس ئاند پی ٪0.4 بەرزبووەوە.
پێوەری داو جۆنز 0.4٪ هەڵکشا و گەیشتە 46,669.88 خاڵ.
پێوەری نازداک 0.5٪ بەرزبووەوە.
 
پیتەر کاردیلۆ، شرۆڤەکاری دارایی دەڵێ: "ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی ئەو هیوایەیە کە جەنگەکە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ماوەیەکی کورتدا کۆتایی پێ دێت." ئەمە لە کاتێکدایە، بۆرسەکانی ئەورووپا و چین بەهۆی پشووی فەرمییەوە داخرابوون، بەڵام بۆرسەکانی تۆکیۆ (0.6٪) و سیئۆل (1.4٪) بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشەی تووندی لە ئێران کرد و گوتی، ئەگەر تەنگەی هورمز بە رووی کەشتییەکاندا نەکرێتەوە، تاران رووبەڕووی "دۆزەخ" دەبێتەوە. ترەمپ بێباکی خۆی بەرامبەر بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کاتی لێدانی ژێرخانی سڤیل نیشاندا و رایگەیاند، پلانی ئاگربەستی نێوەندگیرەکان "هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام هێشتا بەس نییە."
 
سەرەڕای بەرزبوونەوەی پشکەکان، نرخی نەوت هێشتا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە، چونکە تەنگەی هورمز بە تەواوەتی لە کەشتییە نەوتییەکان چۆڵ بووە:

نەوتی تێکساس: 0.8٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 112.41 دۆلار.
 
نەوتی برێنت: گەیشتە 109.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
 
جۆن کیڵدەف، شرۆڤەکاری وزە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر ئاگربەست رابگەیێندرێت و تەنگەکە بکرێتەوە، نرخی نەوت دەستبەجێ 10 بۆ 15 دۆلار دادەبەزێت."
 
داتاکانی ئەمریکا نیشانی دەدەن، گەشەی کەرتی خزمەتگوزاری لە مانگی ئاداردا سست بووە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کۆمپانیاکان چاودێریی بەرزبوونەوەی نرخی وزە دەکەن و خۆیان بۆ پچڕانی زنجیرەی دابینکردنی کاڵاکان ئامادە دەکەن، کە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، هەندێک لە شرۆڤەکارانی بانکی (MUFG) بە گومانەوە لە هەڕەشە زیادبووەکانی ترەمپ دەڕوانن و دەڵێن، هێشتا دیار نییە ئایا ئەمە تەنیا گوشارێکی میدیاییە یان بە راستی ئەمریکا ئامادەی وێرانکردنی ژێرخانی وزەی ئێرانە، کە ئەوەش مەترسییەکانی جەنگەکە بۆ ئاستێکی بێوێنە بەرز دەکاتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاڵاوگەیەکی نەوت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق لەمەودوا رۆژانە 90 هەزار بەرمیل زیاتر هەناردە دەکات لە رێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە

بڕیارە لەئەمڕۆوە 6ی نیسانی 2026 بڕی 90 هەزار بەرمیل رۆژانە لە بیرە نەوتەکانی عێراقەوە بهێندرێت بۆ وێستگەی K1 لە کەرکووک بۆ ئەوەی بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ بازاڕی نەوتی جیهان لە رێگەی بۆڕیی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بگاتە 340 هەزار بەرمیل لە رۆژێک دا .