بەشێکی دیکەی مووچەی مانگی شوبات نێردرا؛ '365 ملیار دینارە'

دوێنێ کاژێر 02:29
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زیاتر لە 365 ملیار دیناری دیکە وەکو مووچەی مانگی دوو خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
بەو پێیەش، کۆی گشتی ئەو پارەیەی تاوەکو ئێستا بۆ مووچەی مانگی دوو خەرجکراوە، گەیشتووەتە 639 ملیار دینار.
 
چاوەڕوان دەکرێت بەشێکی دیکەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو تەواوکەری پارەی مووچە.
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 04-03-2026 بڕی 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 
رۆژی پێنجشەممە 05-03-2026 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەکو بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە بریتییە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان، سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
 
وەزارەتی دارایی لەو راگەیێندراوەیدا ئاماژەی بەوەش کردبوو، رۆژی یەکشەممە 08-03-2026 لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە و وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، "راستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات رادەگەیێندرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."
 
بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە، وەزارەتی دارایی عێراق هەندێک مەرجی هەیە: ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، ناردنی تەرازووی پێداچوونەوە، نووسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە کە پشتڕاستی بکاتەوە نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناردنە دەرەوەی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بەردەوامە و 120 ملیار دیناریش وەک داهاتی نانەوتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زیو. وێنە: AFP

ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە دۆلارێک دابەزی

ئەمڕۆ لەدوای کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زیو 1.30 دۆلار، یاخود 1.55٪ دابەزی و بە 82.97 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ زیو ئاستی 79.77 دۆلاریشی تۆمارکردبوو.