شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی شەش ملیار کەمی کردووە

08-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 9 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە شەش ملیار دینار کەمیکردوووە.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردووەتەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 02-08-2025 تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 08-08-2025، نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 680 دینارە.
 
هەفتەیەک پێشتر داهاتی هەمان سنوور بە گوێرەی شەفافیەت، 16 ملیار و 233 ملیۆن و 471 هەزار و 614 دینار بووە، بەوەش زیاتر لە 6 ملیار و 702 ملیۆن دینار کەمیکردووە.
 
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 560 ملیار دینارە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە کۆدەکرێنەوە.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.