بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 143 هەزار دیناری تێپەڕاند

09-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەهای دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 143 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەحمەد حاجی سابیر، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دوای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە لە حوزەیرانی ئەمساڵ، یەکەم جارە بەهای دینار هێندە دابەزێت".
 
ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دەنگۆی شەڕ و ئاڵۆزیی لە عێراق، بەهۆکاری دابەزینی بەهای دینار دادەنرێت.
 
ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 9 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە بە حەواڵە. هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر 4 هەزار لیرەی تورکییە. هاوکات ملیۆنێک لیرەی سووریا بەرامبەر 86 دۆلارە.
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەهای دراوە بیانییەکانی دیکە بەمشێوەیەیە:
 
100 پاوەن: 188 هەزار دینار.
100 یۆرۆ: 164 هەزار و 500 دینار.
‎1000 کرۆنی سوێدی: 125 هەزار و 500 دینار.
1000 کرۆنی نەرویجی: 117 هەزار و 500 دینار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.