رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ جێگیرە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 375 هەزار دینارە، بەڵام نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزیوە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 144 هەزار دینار.
نرخی دراوەکان:
100 دۆلاری ئەمریکی بە 144هەزار دینارە
100 یۆرۆ بە 175 هەزار و 918 دینارە
100 پاوەند بە 194 هەزار و 265 دینارە
100 لیرەی تورکی بە 19 هەزار و 570 دینارە
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە پێنج هەزار و 122 دینارە
هەر ئەمڕۆ دووشەممە لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەران نرخی زێڕی دیاریکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 375 هەزار دینار دیاریکرد.
نرخی زێڕ:
یەک ئۆنسە زێڕ کە 31.1 گرامە بە 1850 دۆلارە
نرخی زێڕی عەیارە 24 بە 426 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیارە 22 بە 390 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیارە 21 بە 375 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیارە 18 بە 320 هەزار دینارە
پێشتر د. کامەران قادر، مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابووری لە هەواڵە ئابوورییەکان میوانی رووداو بوو و گوتبووی "ئەگەر بێت و حکومەتی عێراق لە بڕیارەکانی خۆی پاشگەزبێتەوە سەبارەت بە دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە ماوەی شەش مانگدا نرخی 100 دۆلار دەبێتە 700 هەزار دیناری عێراقی. گوتیشی "نرخی دۆلار ئەوەندە بەرزببێتەوە کە رەنگە خەڵک خۆیشی پێشبینی نەکردبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ