بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی 141 هەزار دینار

12-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی؛ ئاڵوگۆڕکارێکی دراویش دەڵێت، "هۆکارەکەی زۆریی خواستە لەسەر دۆلار."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025 رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، "100 دۆلاری ئەمریکی بە 140 و 850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت." هاوکات بە گوتەی غازی فەیسەڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی دراوەکان لە هەولێر بۆ رووداو، لە پایتەختیش نرخی 100 دۆلار هاوشێوەی سلێمانییە.
 
لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، ئاڵوگۆڕکارەکەی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی گوتی، "هۆکارەکەی زۆریی خواستە لەسەر دۆلار."
 
بە گوتەی رەوەز میرزا، 4000 هەزار لیرەی تورکی بە 100 دۆلارە و یەک ملیۆن لیرەی سووری، بە 135 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
سێ مانگ لەمەوبەر یەک دۆلار بەرامبەر 1460 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەم هەفتەیە، نرخی دۆلار دابەزی بۆ کەمتر لە 1390 دینار، بەو پێیەش لە ماوەی سێ مانگدا بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزیکەی 5% بەرزبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێوەی ئێستای دراوەکە

چاپی نوێی لیرەی سووری رادەگەیێندرێت

کۆتایی ئەم هەفتەیە چاپی نوێی لیرەی سووری رادەگەیێندرێت و سێ مانگ دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی لیرەی کۆن و گۆڕینی بە چاپە نوێیەکە.