رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتە نزیکەی 39 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو 52 سەنت، یاخود 1.37% بەرزبووەوە و گەیشتە 38 دۆلار و 96 سەنت.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زیوە لەدوای 2011ـەوە.
لە هەفتەی رابردووەوە نرخی ئۆنسەیەک زیو نزیکەی 4% بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە زیاتر لە دوو دۆلار.
رۆژی هەینیش زیاتر لە 1.3 دۆلار بەرزببووەوە.
سەپاندنی پێناسی گومرگی لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر ئەورووپا و مەکسیک، خواستی لەسەر کانزا پارێزراوەکان زیادکردووە، لەنێویاندا زیو.
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زیو بۆ خواستی بەهێزی پیشەسازی و بەردەوامیی کورتهێنان لە خستنەڕوودا دەگەڕێتەوە.
هاوکات پەیمانگەی زیو پێشبینی دەکات کە ئەم ساڵ بۆ پێنجەمین ساڵی لەسەریەک کورتهێنان لە خستنەڕووی زیودا رووبدات.
بەپێی پەیمانگاکە، زیادبوونی خواستی پیشەسازی - بەتایبەتی لە کەرتی وزەی خۆر- چاوەڕوان دەکرێت پاڵپشتییەکی درێژخایەن بۆ نرخی زیو دابین بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ