تمەن دابەزی و دینار بەرزبووەوە

15-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، گۆڕان لە بەهای دراوەکانی ناوچەکە بەردەوامە. بەراورد بە دوێنێ، بەهای دینار بەرز بووەوە و تمەن زیاتر دابەزی.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 144 هەزار و 150 دینارە".
 
دوێنێ 100 دۆلار 145 هەزار دینار بوو، لەکاتێکدا رۆژی پێشتر و 13ـی حوزەیران دوای چەند کاژێرێک لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 146 هەزار دینار.
 
دوێنێ 100 دۆلار بە شێوەی حەواڵە 9 ملیۆن و 300 هەزار تمەنی ئێران بوو. حاجی سابیر دەڵێت: ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 9 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە بە حەواڵە.
 
لیرەی سووریا جێگیرە و لە دوێنیوە یەک ملیۆنی بەرامبەر 156 هەزار دیناری عێراقییە، کە دەکاتە 108 دۆلار.
 
هاوکات 100 دۆلار بە نزیکەی سێ هەزار و 930 لیرەی تورکیا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە