رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، بەرزبووەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە و بە 4327 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بە رێژەی 0.6% بەرزبووەوە و بە 4354 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
وەبەرهێنەران و بازرگانان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا دەکەن، کە ئەم هەفتەیە بڵاودەبنەوە؛ بەو پێیەی کە کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و دۆلار دادەنێن.
پێنوێنی دۆلار کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە 6 دراوی سەرەکیی جیهان دەستنیشان دەکات، لە کەمترین ئاستەکانی دوو مانگی رابردووی خۆی مامەڵەی پێوەدەکرێت و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکاش دابەزیوە.
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (ئواندا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەیە و ئەگەر ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا خاوبوونەوەی پێوە دیاربێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری بۆ نزیکەی 4380 دۆلار و 4440 دۆلار هەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ