رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا بەهۆی نیگەرانی لە جەنگی نێوان ئێران و ئسیرائیل گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا.
رۆژی دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 3442 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 3461 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئواندا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، خواستی بۆ کڕینی زێڕ لەلایەن بازرگانانەوە زیادکردووە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "ئێمە ئاستی 3400 دۆلارمان تێپەڕاندووە و لە ماوەی کورتخایەندا بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبێت."
وۆنگ دەڵێت، "بە ئەگەری زۆرەوە نرخی زێڕ ئاستی 3500 دۆلاریش دەشکێنێت کە بەرزترین ئاستییەتی لە مێژوودا."
جگە لە هۆکارە جیۆسیاسییەکان، سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی ئەمریکاش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دادەنێت.
رۆژی چوارشەممە بانکی ناوەندی ئەمریکا بریار لەسەر سوودی بانکی دەدات و ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی، پاڵپشتی زیاتر بۆ نرخی کانزای زەرد دروستدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ