رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوتی برێنت 34 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت بەرزبووەوە و بە 72 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ دووشەممە نرخی نەوتی برێنت تاوەکو نزیکەی 76 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پەیوەست بەوەی کە وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕیگەی چەندین وڵاتەوە داوای لە ئەمریکا کردووە و ئیسرائیل بە وەستاندنی شەڕ رازی بکات، نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 73 دۆلار.
پریانکا ساجێدڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فلیپ نۆڤا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "گەڕانەوەی بەپەلەی ترەمپ و چۆڵکردنی کۆبوونەوەکانی گرووپی 7 وای لە وەبەرهێنەران و بازرگانان کردووە کە گرەو لەسەر پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بکەن و کەمتر پێیانوایە ئەگەری راگرتنی شەڕ لە ئارادایە."
ئێران سێیەم هەناردەکاری نەوتی نێو رێکخراوی ئۆپێکە و نیگەرانی لە پچرانی نەوتی ئێران، بەردەوام پاڵپشت بووە بۆ نرخی نەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ