رووداو-هەولێر
کۆمپانیای فۆرد داوای قەرزی 8 ملیار دۆلاری کردووە لەو قەرزانەی کە حکومەتی ئەمریکا پێشکەش بە کۆمپانیاکان دەکات بۆ ئەوەی ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبووە، تێپەڕێنن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ، ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە نێوانیشیاندا کۆمپانیای فۆرد دابەزیوەو ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیانی 2 ملیار دۆلاری بکات.
کۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرزی ئەمریکیش کە یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا هەوڵی کۆکردنەوەی 2 ملیار دۆلار قەرز دەدات.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکاری داخستنی زۆربەی کارگەکانی ئۆتۆمبێل. تەنیا کارگەیەکی کۆمپانیای فۆرد کە ئێستا کاردەکات، کارگەیەکی لە چین کە دوای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ