پەرلەمانتارێکی عێراق: تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە

19-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە." سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییش دەڵێت، "ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچە و داهاتی نانەوتین تاوەکو بۆ بەغدای بنێرین."
 
رۆژی دووشەممە، 19ی ئایاری 2025، سۆران عومەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و دوای گەیشتنی لیستی مووچە دەست بە وردبینی دەکرێت."
 
هاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "چەند رۆژێکە تەرەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار و داهاتی نانەوتین."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "دوای ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستمان دابەشکرد کە لەسەر داهاتی ناوخۆیە، ئیدی داهاتی نانەوتی بەغداش دیاری دەکەین و بە زووترین کات بۆ بەغدای دەنێرین و هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت."
 
13-05-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. هەر ئەو رۆژە لیستی مووچە بڵاوکرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت

نرخی نەوتی برێنت بە کەمتر لە 67 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە، یەک رۆژ بەر لە بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، نزیکەی 20 سەنت بەرزبووەوە.