بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە 142 هەزار دینار

19-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی؛ ئاڵوگۆڕکارێکی دراویش دەڵێت: "دۆلار کەمی کردووە و خواست لەسەری زۆرە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی 8ی 2025، ئەحمەد حاجی سابیر باواجی، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە نێو دۆلارفرۆشانی هەولێر بە رووداوی گوت: "ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 141 هەزار و 900 دینارە."
 
سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو گوتی: "دۆلار لە بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر کەمی کردووە و خواستێکی زۆری لەسەرە، بۆیە بەهاکەی بەرزبووەتەوە."
 
لە دوێنێوە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 2000 دیناری عێراقی زیادی کردووە.
 
دانا مەولوود، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 142 هەزار دینارە."
 
لەبارەی هۆکاری زیادبوونی بەهای دۆلار دانا مەولوود گوتی: "ئێمە سێ بازاڕی سەرەکیمان لە عێراق هەیە؛ بەغدا، هەولێر و سلێمانی؛ لە ئاکامی گرانبوونی دۆلار لە یەکێکیان، دووانەکەی دیکەش بەدوای خۆیدا رادەکێشێت. دۆلار لە بازاڕێک گران ببێت، لەوانی دیکەش گران دەبێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە