کشتوکاڵی قەسری شیرین: 30%ی خورمای ناوچەکە هەناردە کراوە

19-11-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەم ساڵ بەرهەمی خورما لە باخەکانی شارەکە زیاتر لە چوار هەزار تۆن بووە و نزیکەی 30%ی بەرهەمەکە هەناردە کراوە.
 
رەزا خوسرەوی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەسری شیرین رایگەیاند، رووبەری باخەکانی خورما لە ناوچەی قەسری شیرین 550 هێکتارە و پێشبینی دەکرێ تاوەکو دوو ساڵی دیکە بۆ 650 هێکتار بەرزبێتەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا 20 جۆری خورما لە ناوچەکەدا بەرهەم دەهێندرێن.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەسری شیرین، ئەم ساڵ بەرهەمی خورما لە باخەکانی قەسری شیرین زیاتر لە 4 هەزار تۆن بووە و نزیکەی 30%ی بەرهەمەکە هەناردە کراوە.
 
رەزا خوسرەوی دەڵێت، هەناردەکردنی خورما کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئابووریی ناوچەکە دەبێت و دەبێتەهۆی گەشەی ئابووریی ناوچەکە و زیادبوونی داهاتی باخەوانان.
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەسری شیرین گوتی، "باخە خورماکان 300 هەلی کاری سەرەکی و 600 هەلی کاری کاتییان بۆ خەڵکی ناوچەکە رەخساندووە." ئاماژەی بەوەش کرد، خورمای زاهیدی و ئەشرەسی، دوو لە بەناوبانگترین جۆری خورمای ناوچەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق؛ وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کوردستانەوە رەوانە دەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووکی لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند؛ گوتەبێژی وەزارەتەکەش بە رووداوی گوت، بەپێی رێککەوتنێکی نوێ، رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەکرێت.