بەڵگە.. وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی داوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووە

20-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رۆژی 18ـی مانگەوە وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ نووسراوی فەرمی، واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی سێ فەرمانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەگەیشتووە. 
 
رۆژی 21ـی تەمموزی 2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی عێراق کرد.
 
رۆژێک دواتر وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەستپێکرد. دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق نزیکە لەوەی دەستپێبکات، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 7ـیان وەرنەگرتوە. 
 
لەگەڵ ئەوەی لە رۆژی 18ـی مانگەوە وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ نووسراوی فەرمی، مووچەی سێ فەرمانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرج کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەگەیشتووە.  
 
نووسراوی یەکەم:
 
رۆژی 18-08-2024 جەمیل ساجب یوسف، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ژمارە (21074) نووسراوی بۆ یەکەی سیستمی پارەدان کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەزامەندیی وەزیری دارایی و لەسەر بنەمای نووسراوی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ژمارە 224 یەکخراو بە ژمارە 296 / فیدراڵی/2023 و داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق - ئەنجوومەنی وەزیران/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێریاریی/ جووڵەی کاش بە ژمارە (7/4/9395 لە 20/07/2024) رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ خەرجکردنی بڕی 797306175 حەوت سەت و نەوەد و حەوت ملیۆن و سێ سەت و شەش هەزار و سەت و حەفتا و پێنج دینار بۆ سەر هەژماری رەوان(حیساب جاری)ـی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/ هەولێر کە هەژمارەکە کراوەتەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق/ هەولێر بە هەژماری ژمارە (200115)، ئەوەش بۆ خەرجکردنی مووچەی چاودێریی دارایی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووزی 2024".
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "تێبینی ئەو بڕە پارەیە قەرزە لەسەر هەژماری رەوان(حیساب جاری)ـی کراوەمان لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە (70015)".

 

نووسراوی دووەم:
 
رۆژی 18-08-2024 جەمیل ساجب یوسف، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ژمارە (21075) نووسراوی بۆ یەکەی سیستمی پارەدان کردووە و تێیدا دەڵێت، "پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەزامەندیی وەزیری دارایی و لەسەر بنەمای نووسراوی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ژمارە 224 یەکخراو بە ژمارە 296 / فیدراڵی/2023 و داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق - ئەنجوومەنی وەزیران/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی/ جووڵەی کاش بە ژمارە (7/4/9395 لە 20/07/2024) رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ خەرجکردنی بڕی 255603190  دووسەت و پەنجا و پێنج ملیۆن دینار و شەش سەت و سێ هەزار دینار و سەت و نەوەد هەزار دینار بۆ سەر هەژماری رەوان (حیساب جاری)ـی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/ هەولێر کە هەژمارەکە کراوەتەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق/ هەولێر بە هەژماری ژمارە (200115)، ئەوەش بۆ خەرجکردنی مووچەی گرێبەستەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووزی 2024". 
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "تێبینی ئەو بڕە پارەیە قەرزە لەسەر هەژماری رەوان(حیساب جاری)ـی کراوەمان لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە (70015)". 

 

نووسراوی سێیەم
 
رۆژی 18-08-2024، جەمیل ساجب یوسف بە ژمارە (21076) نووسراوی بۆ یەکەی سیستمی پارەدان کردووە و تێیدا دەڵێت، "پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەزامەندیی وەزیری دارایی و لەسەر بنەمای نووسراوی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ژمارە 224 یەکخراو بە ژمارە 296 / فیدراڵی/2023 و داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق - ئەنجوومەنی وەزیران/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی/ جووڵەی کاش بە ژمارە (7/4/9395 لە 20/07/2024) رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ خەرجکردنی بڕی 374005800 سێ سەت و حەفتا و چوار ملیۆن و پێنج هەزار و هەشت سەت دینار بۆ سەر هەژماری رەوان (حیساب جاری)ـی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی دارایی و ئابووری/ هەولێر کە هەژمارەکە کراوەتە لە بانکی ناوەندیی عێراق/ هەولێر بە هەژماری ژمارە (200115)، ئەوەش بۆ خەرجکردنی مووچەی گرێبەستەکانی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووزی 2024". 
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "تێبینی ئەو بڕە پارەیە قەرزە لەسەر هەژماری رەوان(حیساب جاری)ـی کراوەمان لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە (70015)".
 
کاژێر06:00 رۆژی سێشەممە سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. 
 
پارەى مووچەى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان زیاتر لە 950 ملیار دینارە. لە عێراق زیاتر لە 10 ملیۆن مووچەخۆر هەن کە زیاتر لە چوار ملیۆن و 70 هەزاریان فەرمانبەرن و دوو ملیۆن و 700 هەزاریان خانەنشینن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ 103 هەزار دۆلار بەرزبوویەوە

سەردەمی زێڕینی بیتکۆین؛ نهێنیی گرانبوونە خەیاڵییەکەی

نرخی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند. گرەوی بازرگان و وەبەرهێنەرانی دراوە دیجیتاڵییەکان لەسەر پشتیوانییەکی سیاسی و رێکخراوەیی زیاتر لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ، بزوێنەری شەپۆلە بێوێنەکەی بەرزبوونەوەی بیتکۆینە.