ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی سزای سەر ئەو نەوتەی ئێرانی هەڵگرت کە لەنێو کەشتییەکاندایە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی سزاکانی سەر ئەو نەوتەی ئێرانی هەڵگرت کە لەنێو کەشتییەکاندا کۆگاکراوە، ئەمەش بۆ رێگریکردنە لە دروستبوونی قەیرانی کەمیی وزە بەهۆی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە.
 
ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاندبوو، هیچ بڕە نەوتێکی خاوی زیادەیان نییە تاوەکو بیخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە و گوتبووی کە ئەم جۆرە قسانەی ئەمریکا هەنگاوێکن بۆ "پێدانی هیوا بە کڕیاران".
 
رۆژی هەینی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو نەوتە خاوە و بەرهەمە نەوتییانەی ئێران کە پێش 20ی ئادار، لە کەشتییەکاندا بارکراوە، سزاکانیان لەسەر لادەبرێن.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەم بڕیارە رێگە بە گەیاندن و فرۆشتنی ئەو نەوتە دەدات کە ئێستا لەنێو کەشتییەکانی ئێراندایە و لە دەریاکاندایە، هەروەها مۆڵەتەکە تاوەکو 19ی نیسان کارا دەبێت.
 
ئەم هەنگاوەی فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایەکانی دەرەوە، کە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاندبوو لەژێر تاوتوێکردندایە، هاوشێوەی بڕیارێکی پێشووە کە بۆ هەڵگرتنی کاتیی سزاکانی سەر نەوتی رووسیا دەرکرابوو.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتەکەی ئێران، رادەستکردنی نەوت بە کوبا، کۆریای باکوور یان ئەو ناوچانەی ئۆکراینا ناگرێتەوە کە لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکراون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

ئیتاڵیا رێکاری نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی سووتەمەنی دەگرێتەبەر

حکومەتی ئیتاڵیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییەکانی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا، کۆمەڵێک رێکاری بەپەلەی بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی پەسندکرد، ئەوەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی وزەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیاندە ئاستێکی پێوانەیی.