رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ 107 هەزار دۆلار و هێندەی نەماوە بگاتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی، کە لە رۆژی 20ی مانگی یەکی ئەم ساڵ تۆماری کرد، ئەو کاتەی گەیشتە 109 هەزار دۆلار.
ئەنجوومەنی پیران سەرقاڵی تاوتوێکردن و پەسندکردنی پڕۆژە یاسایەکە کە رێگە بۆ بەیاساییکردنی دراوە دیجیتاڵییەکان لە ئەمریکا خۆش دەکات، ئەوەش نرخی بیتکۆینی بەرز کردووەتەوە.
جەیمی دیمۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی جەی پی مۆرگن، کە کەسایەتییەکی ناوداری کەرتی دارایی جیهانە و بە هەڵوێستە نەرێنییەکانی لەبارەی دراوە دیجیتاڵییەکان بەنێوبانگە، ئێستا رایگەیاندووە، بازرگانان و هاوبەشەکانی بانکەکەی دەتوانن بیتکۆین بکڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ