یەک ئۆنسە زێڕ بە 3354 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

21-07-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیکەی 3354 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و دابەزینی رێژەیی پێنوێنی دۆلار یارمەتی داوە نرخی زێڕ بە بەرزبوونەوە بکرێتەوە.
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نزیکبوونەوەی لە وادەی جێبەجێکردنی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتان کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێ بکرێن، پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێی وایە، نرخی زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بگاتەوە ئاستی 3400 دۆلار لە هەر ئۆنسەیەکدا.
 
بڕیارە لە مانگی 10ی ئەم ساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شی جی پینگ، سەرۆکی چین کۆببێتەوە. بە ئەگەری زۆرەوە سەرکردەی دوو وڵاتە زلهێزەکە رێککەوتنی کاتیی نێوانیان تاوەکو ئەو کاتە یەکلایی دەکەنەوە.
 
ئەگەر رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە ببێتە رێککەوتنێکی جێگیر و بەردەوام، کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی زێڕ دادەنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.