رووداو دیجیتاڵ
لەنوێترین ژمارەیدا، رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی هاوسەرگیریی لای کوڕان و کچانی شەهید جێبەجێ دەکرێت و لێخۆشبوونی 20%ـی پارەی سزاکانی هاتووچۆ شەش مانگی دیکە بەردەوام دەبێت.
رۆژی سێشەممە، وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە ژمارە 281ـی ساڵی 2025ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا ئەو بڕیارانە بڵاو کراونەتەوە، کە تایبەتن بە لێخۆشبوونی بڕی پارەی ماوەی پێشینەی هاوسەرگیریی کوڕ و کچی شەهیدان".
لە یەکێکی دیکە لە بڕیارەکاندا کە لە رۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بڕیارێکی دیکە دراوە کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچییەکانی هاتووچۆ.
بە گوێرەی رۆژنامەکە و ئەو بڕیارەی بڵاوی کردووەتەوە، لێخۆشبوون 20%ـی سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ، تاوەکو 31-12-2025 بەردەوام دەبێت.
وەقائیعی کوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی داد دەری دەکات، هەر بڕیارێکی حکومەت لە رۆژنامەکە بڵاوکرایەوە بە فەرمی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ