رووداو دیجیتاڵ
نرخی کیلۆیەک زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 3 هەزار و 216 دۆلار و ئۆنسەیەکیشی بە 100.77 دۆلارە، ئەوەش بەرزترین نرخی زیوە لە مێژوودا تائێستا تۆمار کرابێت.
ناڕوونییە جیۆسیاسییەکان و بەکارهێنانی پیشەسازی و کەمیی خستنەڕوو، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زیون.
لە یەک هەفتەی رابردوو ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە 10 دۆلار گران بووە. سنووردارکردنی هەناردەی زیو لەلایەن چینەوە، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی.
تەنیا ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە 4 دۆلار گران بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ