نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

23-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، کیلۆیەک مریشکی زیندوو نزیکەی 1000 دینار بەرز بووەتەوە. بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، هۆکارەکە کەمبوونەوەی بەرهەمە.
 
کاروان محەممەد، مریشکفرۆش لە هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کیلۆیەک مریکشی زیندوو بە 3250 دینار دەفرۆشن."
 
هەر ئەمڕۆ، دانا عەزیز، مریشکفرۆش لە سلێمانی بە رووداوی گوت، "کیلۆیەک مریشک بە 3000 دینارە."
 
چەند رۆژێک لەمەوبەر، لە هەولێر و سلێمانی کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە 2300 بۆ 2500 دینار بوو.
 
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ کەمبوونەوەی بەرهەمە."
 
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ دەڵێت، "پێشتر لە پەلەوەرخانەکان کیلۆیەک مریشک بە 2000 دینار بوو، ئەوەش زیانی بە خاوەنەکانیان گەیاند و بەهۆیەوە بەشێکیان بەرهەمهێنانیان راگرت، ئێستا بەرهەم کەمە و کەمێک نرخ بەرزبووەتەوە."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، پێگەیاندنی هەر کیلۆیەک مریشکی زیندوو 2250 دینار لەسەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت.
 
بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن، کە بەرهەمەکەیان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتە.
 
لە هەرێمی کوردستان خواستی زۆر لەسەر مریشکی زیندووە بەراورد بە بەستوو.
 
هەزار و 840 پەلەوەرخانە لە هەرێمی کوردستان هەن، زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانین، پاشان هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە، بەڵام بە شێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 
فیراس سدیق گوتی، تائێستا حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان ببرێنە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی وڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4340 دۆلارە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک بەرزبووەوە و نزیکبووەتەوە لەو ئاستە پێوانەییەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو تۆماری کردبوو.