رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەکەی گەیشتوونەتە کەنداو، نزیک لە ئێران؛ نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک هەفتەدا.
رۆژی هەینی لەکاتی داخستنی بازاڕەکان، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1.82 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 65 دۆلار و 88 سەنت. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 71 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 61 دۆلار و 7 سەنت.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخەکانی نەوت بە رێژەی 2.5% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کردووە و رایگەیاندووە، کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەو ئیران دەڕۆن.
بازاڕی نەوت نیگەرانە لە ئەگەری شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران و پچڕانی گواستنەوەی نەوت، بەتایبەتی لە گەرووی هورموز.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای سەپاندووە بەسەر 9 کەشتیی نەوتهەڵگر و 8 کۆمپانیا؛ کە بەگوێرە وەزارەتەکە، نەوتی ئێرانیان بە قاچاخ گواستووەتەوە، ئەوەش کاریگەریی داناوە لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ