ریکۆردی نوێ؛ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 45 هەزار دینار

24-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ تادێ زیاتر بەرز دەبێتەوە و رۆژ لەدوای رۆژیش ریکۆردی نوێ تۆمار دەکات؛ بەپێی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان دایناوە، ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 45 هەزار دینار.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026 گەیشتە 4 هەزار و 987 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت. 
 
نرخی دانراو بۆ زێڕ لەلایەن سەندیکای زێڕنگرانی کوردستانەوە بۆ ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026 بەم شێوەیە (100 دۆلار بە 148 هەزار دینار دانراوە):
 
یەک ئۆنسە زێڕ: 4826 دۆلار
 
نرخی فرۆشتنی مسقاڵێک زێڕ بەم شێوەیە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 1,095,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 1,045,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 895,000
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرمیلی نەوت

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دابەزی بۆ 87 دۆلار

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بەپێی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێشنیازی کردووە یەدەگی ستراتیژیی نەوت بکاتەوە