رووداو دیجیتاڵ
هاوکات لەگەڵ ئەگەری جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی نەڤەسان، تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆیی ئێران، نرخی یەک دۆلاری بەرامبەر بە 91 هەزار و 700 تمەن داناوە.
بەهۆی شەڕەوە مامەڵەکردن لە بازاڕی فیزیکیی دراو لە ئێران کەمیکردووە و مامەڵەکان بە زۆری لەڕێگەی ئۆنلاین و لە گرووپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەڕێودەچێت.
نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن لە هەندێک لەو گرووپانە بە 91 هەزار و 750 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی شرۆڤەکاران، کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێراندا بووەتە هۆکار بۆئەوەی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار خۆڕاگر بێت و دانەبەزێت.
رۆژی دووشەممە یەک دۆلار بە زیاتر لە 92 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا. رۆژی یەکشەممەش نرخی دۆلار بەرامبەر بە دۆلار نزیکەی 94 هەزار تمەن بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ