نرخی زێڕ بۆ ئاستی پێش شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دابەزی

24-06-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 15 بۆ 19 هەزار دینار دابەزی.

بەپێی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 690 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 660 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 565 هەزار دینارە.
 
بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە بڕی 15 هەزار، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە بڕی 17 هەزار و مسقاڵێک زێڕی عەیار 22ـش 19 هەزار دینار دابەزیون.
 
دوێنێ دووشەممە، نرخەکان بەم شێوەیە بوون:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 709 هەزار دینار بوو.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 677 هەزار دینار بوو.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 580 هەزار دینار بوو.
 
 
دوایین جار نرخی زێڕ لەم ئاستەی ئێستا بینرابێت، 10ـی ئەم مانگە بوو کە سێ رۆژ پێش شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بوو. بەم پێیە، نرخەکانی ئەمڕۆ نزمترینی دوو هەفتەی رابردوون.
 
لە دووەمین رۆژی شەڕەکە، واتە 14ـی مانگ، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتبووە 703 هەزار دینار. 
 
دابەزینی نرخی مسقاڵی زێڕ دوای ئەوە هات ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند. 
 
بەو هۆیەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 42 دۆلار دابەزیوە و بە 3 هەزار 325 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی دیناریش بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 142 هەزار دینارە. ئەمانەش لە بەرژەوەندیی دابەزینی نرخی زێڕن.
 
گۆڕانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە دوو هۆکار، نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی نێوخۆ. هاوتەریب لەگەڵ نرخی ئۆنسە لە لایەک و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات.
 
بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ، دەبێت نرخی ئۆنسە بەرزبێتەوە و دیناریش بەرامبەر دۆلار دابەزێت. بۆ دابەزینیشی دەبێت نرخی ئۆنسەی زێڕ دابەزێت و دیناریش بەرزببێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4340 دۆلارە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک بەرزبووەوە و نزیکبووەتەوە لەو ئاستە پێوانەییەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو تۆماری کردبوو.