بۆچی مووچەی مانگی ئایار 15 ملیار دینار زیادی کردووە؟

24-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق زیاتر لە 15 ملیار دینار زیاتری لە مووچەی مانگی چوار ناردووە. بەرپرسێکی خانەنشین دەڵێت، پارە زیادەکە بۆ ئەو خانەنشینانەیە ئەم ساڵ مووچەیان وەرنەگرتووە. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیش دەڵێت، ئەوانەی پێنج مووچە وەردەگرن نزیکەی پێنج هەزار کەسن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەغداوە پارە بۆ مووچە نێردراوە و سبەی دابەش دەکرێت.
 
محەمەد داود، بەڕێوەبەری خانەنشینیی ئیدارەی راپەڕین ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ژمارەیەک لە خانەنشینانی سنوورەکەمان مووچەمان لە 01ـی مانگی یەکی ئەم ساڵەوە تاوەکو 30ـی مانگی پێنج بۆ بەستوون و ئەم مانگە پێنج مووچە پێکەوە وەردەگرن".
 
بەڕێوەبەری خانەنشینیی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، "پارەی زیاتر لە عێراقەوە نێردراوە بۆ مووچەی ئەو خانەنشینانە، کە ئەم ساڵ هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە. چونکە لەو لیستی ئێمە کە داوای پارەمان بۆ مووچەی مانگی پێنج کردووە داوای پارەی پێنج مانگی خانەنشینانمان کردووە کە زیاترە لە 3 ملیار و 900 ملیۆن دینارە، لەکاتێکدا مانگی پێنج لەو بڕە کەمترمان داوا کردبوو".
 
سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "زۆرینەی خانەنشینان کە مووچەیان بۆ بەستراوە و تاوەکو ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەم مووچەیەی هاتووە ئەوان مووچەی مانگەکانی یەک، دوو، سێ، چوار، و پێنج پێکەوە وەردەگرن".
 
ئەم ساڵ لەدایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە خانەنشین بوون، کە ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە 30 هەزار کەس، سادق عوسمان دەڵێت، "زۆرینەی خانەنشینان کە زیاتر لە 20 هەزار کەسن بەهۆی دواکەوتنی مووچە و مامەڵەکانیانیەوە لە مانگی 11ـی پارەوە مووچەیان وەرنەگرتووە".
 
گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت، "ئەو خانەنشینانەی ئەم ساڵ کە ئەم مووچەیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەم مووچەیەدا پێنج مووچە وەردەگردن ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار کەسە".
 
بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو لە عێراق، ئەم ساڵ لەدایکبووانی ساڵەکانی 1962، 1963 و 1964 لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون.
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی 22-11-2022، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، ژمارە 9ی ساڵی 2014 پابەند کرد، بەڵام تاوەکو مووچەی مانگی تەممووزی 2024 جێبەجێ نەکرا.
  
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 312 هەزار خانەنشین هەن، 164 هەزار خانەنشینی شارستانی و 148 هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.