نرخی مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دینار دابەزی

25-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دینار دابەزی.

عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 840 هەزار دینارە."
 
دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 850 هەزار دینار بوو.
 
عەبدوڵڵا ئەکرەم گوتی، "نرخی زێڕ لەسەر بنەمای نرخی یەک ئۆنسە بە 4 هەزار و 112 دۆلار دیاریکراوە."
 
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 880 هەزار دینار و عەیار 18 بە 720 هەزار دینارە.
 
تای وان، بازرگانی سەربەخۆی زێڕ رایگەیاند، "ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەکاربەر کە رۆژی هەینی بڵاوبوونەوە، هێندە هاندەر نەبوون بۆ ئەوەی نرخی زێڕ زیانەکانی هەفتەی رابردووی خۆی قەرەبوو بکاتەوە."
 
ئەو بازرگانە پێیوایە پێش ئەوەی نرخی زێڕ بتوانێ ئاراستەی بەرزبوونەوەی خۆی دەستپێبکاتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
 
بەپێی وەزارەتی کاری ئەمریکا، نرخی بەکاربەر لە مانگی 9 دا لە ئاستی ساڵانە بە رێژەی 3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە کەمتر لە 3.1% کە پێشبینی کرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.