هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران لە 2 مانگدا گەیشتە زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلار

26-05-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گومرگیی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە دوو مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلار شتومەک هەناردە کراوە.
 
رۆژی دووشەممە، 26ی ئایاری 2025، سوهراب کەمەری، بەڕێوەبەری گومرگیی پارێزگای ئیلام لەبارەی هەناردەی کاڵا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 383 هەزار و 436 تۆن کاڵا بە بەهای زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلار لەو دەروازە سنوورییەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.
 
سوهراب کەمەری گوتی، زیاترین ئەو کەلوپەلانەی هەناردەکراون بریتین لە بەرهەمە پترۆکیماییەکان، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، چیمەنتۆ، کاشی، بەرد، شیش، ئاسن و بەرهەمە پلاستیکییەکان هەناردەی عێراق دەکرێت.
 
کەمەری ئاماژەی بەوە دا، بەراورد بە پار بڕی هەناردە لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە لەڕووی نرخەوە 236٪ زیادی کردووە. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گومرگیی ئیلام، ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 220 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار و 811 ملیۆن دۆلار لە سنووریی مێهرانەوە هەناردە کرا.
 
دەروازەی سنووریی مێهران بە دووریی 85 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشووری رۆژئاوای شاری ئیلام و لە دیوی عێراقەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای واست و ناوی زڕباتیەیە. دەروازەکە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها بەهۆی نزیکیی زیاتری لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، زۆرترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق؛ وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کوردستانەوە رەوانە دەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووکی لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند؛ گوتەبێژی وەزارەتەکەش بە رووداوی گوت، بەپێی رێککەوتنێکی نوێ، رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەکرێت.