نرخی تەماتە دابەزی

26-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەزار دینار، نرخەکە دابەزی و ئەمڕۆ لە عەلوەکان کیلۆیەک تەماتە بە 650 دینارە.
 
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ کیلۆیەک تەماتەی عێراقی لە عەلوە بە 650 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشتوو گەیشتە سەرووی هەزار دینار".
 
لە عەلوەکان جگە لە تەماتەی نێوخۆ، تەماتەی هاوردەش هەیە. سەروەر عەلی دەڵێت: "تەماتەی هاوردە زۆرینەی ئێرانییە و ئەویش بە هەمان نرخی تەماتە عێراقییەکەیە".
 
هەر ئەمڕۆ هۆشیار جەلیل، بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە عەلوەی هەولێر تەماتەی نێوخۆ، ئێرانی، سووری و میسری هەیە و ئەوەی زۆرینەی مامەڵەی پێوە دەکرێت، کیلۆی لەنێوان 400 بۆ 650 دیناردایە.
 
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی کشتوکاڵ، دەبووایە تاوەکو 1ی مانگی داهاتوو هەر کیلۆیەک تەماتەی هاوردەکراو 750 دینار باجی لەسەر بێت، بەڵام کەمبوونەوەی بەرهەمی نێوخۆ و گرانبوونی لە بازاڕدا، وایکرد سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان باج لەسەر هاوردەکردنی هەڵبگرێت.
 
ساڵانە لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمی نێوخۆدا وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ساخبوونەوەی بەرهەمی جووتیاران، باج یان قەدەخە دەخاتە سەر هاوردەکردنیان.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق؛ وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کوردستانەوە رەوانە دەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووکی لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند؛ گوتەبێژی وەزارەتەکەش بە رووداوی گوت، بەپێی رێککەوتنێکی نوێ، رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەکرێت.