سزای دارایی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ دوو هێندە زیاددەکرێت

27-11-2019
فەلاح نەجم
نیشانەکردن هاتووچۆ
A+ A-
 
رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان سزای دارایی ‏بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ 30 هەزار دینار زیاد دەکات.
ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی ‏کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە بڕیاری ‏وەزارەتی ناوخۆ، سزای دارایی بەسەرچوونی مۆڵەتی ‏شۆفیری لە 15 هەزار دینارەوە بۆ 30 هەزار دینار بۆ ‏هەر ساڵێک دواکەوتن زیاد دەکرێت.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت "‏رسووماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەک خۆی دەمێنێتەوە، ‏کە بڕەکەی 40 هەزار دینارە".‏

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە