رووداو دیجیتاڵ
هاوشێوەی بیتکۆین، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی ئیسیریۆم، دووەم دراوی دیجیتاڵیی گەورە و ناسراو لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزبووەوە.
نرخی یەک ئیسیریۆم ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەوە و بە 3873 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەپێی شرۆڤەکاران، لەڕووی تەکنیکییەوە، پێشبینیی زیاتری نرخی ئیسیریۆم دەکرێت.
سندووەکانی وەبەرهێنان لەدراوی دیجیتاڵیدا، سامانی خۆیان لە دراوی ئیسیریۆم زیادکردووە.
ئەو سندووقانە لە ماوەی یەک هەفتەدا بەبڕی 1.85 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە دراوی ئیسیریۆم کردووە و ئێستا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار ئیسیریۆمیان هەیە.
شرۆڤەکارانی سەر بە ماڵپەری (کریپتۆ نیوز) لەبارەی نرخی ئیسیریۆمەوە دەڵێن، ئاراستەی ئێستای ئیسیریۆم ئەوەیە کە دەتوانێت 4000 دۆلار تێپەڕێنێت و ئەگەر بە ئاسانی گەیشتە 4100 دۆلار، ئەوا هێندە ئەستەم نییە، نرخی ئیسیریۆم بگاتە 5000 دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ