مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 785 هەزار دینارە

28-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زێڕ بەردەوامە لە دابەزین. ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ یەک مسقاڵ زێڕ، 40 هەزار دیناری دیکە دابەزی.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 785 هەزار دینارە."
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 822 هەزار دینار و عەیار 18 بە 673 هەزار دینارە.
دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 825 هەزار دینار، عەیار 22 بە 865 هەزار دینار و عەیار 18 بە 707 هەزار دینار بوو.
نرخی زێڕ لەسەر بنەمای نرخی یەک ئۆنسە بە 3 هەزار و 940 دۆلار دیاریکراوە.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بازرگانانی زێڕ لە ئاستەکانی ئێستا خواستیان لەسەر کڕینی زێڕ هەیە، بەتایبەتیش لەبەر ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە ئاراستەی دابەزینی گرتووەتەبەر."
پێنوێنی دۆلار کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی دەپێوێت، ئەمڕۆ سێشەممە  0.1٪ دابەزیوە. ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کڕینی زێڕ لەو وڵاتانەی بە دراوێکی دیکە جگە لە دۆلار مامەڵە دەکەن، ئاسانتر بکات.
دۆناڵد ترەمپ، کۆمەڵێک رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیادا کردووە و راشیگەیاندووە بە ئەگەری زۆرەوە لەگەڵ چین لەسەر کاروباری بازرگانی نێوانیان رێکدەکەون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.