کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 5 تۆن

28-10-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەرزی چنینی زەعفەران لە پارێزگای کرماشان دەستیپێکرد و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگاکە پێشبینی دەکات، بەرهەمی ئەم ساڵیان بگاتە زیاتر لە 5 تۆن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2025 سەعید کەریمی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئەم ساڵ لە رووبەری 810 هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە زەعفەران چێندراوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان، لەو پارێزگایە لە هەر هێکتارێکدا 6.1 کیلۆگرام زەعفەران بەرهەم دێت.
 
سەعید کەریمی گوتی، جگە لە قەسری شیرین، لە هەموو ناوچەکانی دیکەی پارێزگای کرماشان زەعفەران دەچێندرێت و زۆرترین بڕی زەعفەرانی پارێزگاکە لە شارەکانی کرماشان، داڵاهۆ و سونقور بەرهەم دێت.
 
ئەم ساڵ نرخی یەک کیلۆگرام زەعفەران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەپێی جۆر و کوالیتییەکەی لە نێوان 80 ملیۆن تمەن، تاوەکو 125 ملیۆن تمەنە.
 
ئێران گەورەترین بەرهەمهێنەری زەعفەرانە لە جیهان و 90٪ی زەعفەرانی جیهان لەو وڵاتە بەرهەم دێت. ساڵانە لە نێوان 250 تاوەکو 450 تۆن زەعفەران لە ئێران بەرهەم دێت، کە بەشێکی زۆری هەناردە دەکرێت.
 
بەپێی ئاماری فەرمیی گومرگی ئێران، لە شەش مانگی رابردوودا ئێران زیاتر لە 99 تۆن زەعفەران بە بەهای 94 ملیۆن دۆلار هەناردە کردووە. زیاترین هەناردەشی بۆ ئیمارات، ئەفغانستان، ئیسپانیا، چین، قەتەر، عومان و ئەڵمانیا بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق؛ وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کوردستانەوە رەوانە دەکرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووکی لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند؛ گوتەبێژی وەزارەتەکەش بە رووداوی گوت، بەپێی رێککەوتنێکی نوێ، رۆژانە تاوەکو 600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەکرێت.