رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرەتای مانگی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، رۆژی 3-1-2023، لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و رۆژی دواتر دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دەستەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
رۆژی 4-12-2022، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی دەستپێکرد و دابەشکردن تاوەکو 22-12-2022 بەردەوام بوو.
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ