شاندێکی بازرگانیی چین لە هەرێمی کوردستانە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی کۆمپانیایەکی چینی کە لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە کار دەکات، لە هەرێمی کوردستانن. سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت، ''دەیانەوێت سیستمی وزەی خۆر لە سەرانسەری کوردستان بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.''
 
ئەمڕۆ شەممە 31-01-2026 شاندێکی بازرگانیی کۆمپانیایەکی چینی سەردانی سلێمانیی کرد و لەلایەن مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
 
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''ئێمە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکە کۆدەبینەوە کە زیاتر لە بواری سیستمی وزەی خۆر (بۆ دابینکردنی کارەبا) کاردەکات.''
 
شاندەکە لە پێنج نوێنەری کۆمپانیا چینییەکە پێکهاتووە. سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە سیستمی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرانسەری کوردستان بە شێوەیەکی بەرفراوان بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، 4159 هاوبەش سیستمەکەیان بەستووە و پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

زێڕ 9٪ـی بەهاکەی لەدەستدا؛ ئێستا ئۆنسەی بەچەندە؟

نرخی زێڕ رۆژی هەینی لە دوایین رۆژی مامەڵەکاندا، دوای ئەوەی بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی و نزیکبووەوە لە 5,600 دۆلار، داڕما.