شەفافیەت: داهاتی مانگێکی سلێمانی 69 ملیار دینار بووە

31-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی دوو ملیار دینار کەمی کردووە، بەڵام داهاتی ئەم مانگە نزیکەی دوو ملیار دینار زیادی کردووە.
 
رۆژی هەینی ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 25-10-2025 تاوەکو ئەمڕۆ 31-10-2025، بریتییە لە 12 ملیار و 509 ملیۆن و 924 هەزار دینار.
 
هەفتەیەک پێشتر داهاتی هەمان سنوور، بە گوێرەی ماڵپەڕەکە 14 ملیار و 311 ملیۆن و 853 هەزار دینار بووە، بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی دوو ملیار کەمی کردووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
 
ماڵپەڕەکە داهاتی مانگانەی سنوورەکەی بڵاوکردووەتەوە،  لە 25-09-2025- بۆ 25ـی ئەم مانگە، 69 ملیار و 7 ملیۆن و 225 هەزار دینار بووە، لەکاتێکدا مانگێک پێشتر 66 ملیار و 822 ملیۆن و 327 هەزار دینار بووە. بەمەش داهاتەکان لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە دوو ملیار زیادی کردووە.
 
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 758 ملیار دینار.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
بە دروشمی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"، نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی ماڵپەڕەکە دەکات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.