'ئەزموون' لە سێ فیستیڤاڵی سینەماییدا بەشداربوو

01-01-2022
نیشانەکردن فیلمی سینەمایی ئەزموون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فیلمی سینەمایی 'ئەزموون' لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی، لە 52مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گوا لە هیندستان، 22مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تێفلیس لە جۆرجیا و یەکەمین فیستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور لە سعودیە بەشداربوو. 


'ئەزموون' چوارەمین فیلمی بڵندی کورکییە، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاشە، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پانۆڕامای جیهان لە 52مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گوا لە هیندستان نمایشکرا، لە بەشی ئاسۆکان لە 22مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تێفلیس لە جۆرجیا و هەروەها لە یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دەریای سوور لە سعودیە نمایشکرا. 

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گوا، بە ناونیشانی کۆنترین و یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی فیلم لە کیشوەری ئاسیا کە بە مەبەستی پێکهێنانی بنەمایەکی هاوبەش بۆ فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان دامەزراوە؛ 52مین خولی بە سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرانی رەخشان بەنی ئیعتماد دەرهێنەری سینەمای ئێران و بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی دەرهێنەرانی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە شاری گوا لە هیندستان بەڕێوەچوو. 

22مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تێفلیس، بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە دوو بەشی ئاسۆکان و بەشی یەکێتی ئەورووپا، لە جۆرجیا بەڕێوەچوو. 

یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دەریای سوور، بە سەرۆکایەتی محەممەد ئەلتورکی، بە سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرنی جۆزێپێ تۆڕناتۆرێ دەرهێنەری ئیتاڵی بە دروشمی 'شەپۆلەکانی گۆڕان'، بە بەشداریی سینەماکارانی ناوداری سینەمای جیهان و بە نمایشی 138 فیلمی دەرهێنەرانی 67 وڵاتی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە شاری جەدە لە سعودیە بەڕێوەچوو.

'ئەزموون' بەرهەمی کۆمپانیای میتۆس فیلمی بەرلین و کۆمپانیای مەستی فیلمی سلێمانییە کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی ئاڕت هوود لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە