نەوەی چارلی چاپلن لە بەشی نوێی (Avatar) بەشدارە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن Avatar ئوونا چاپلن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئوونا چاپلن، نەوەی چارلی چاپلن، ئاشکرای دەکات کاتێک پەیوەندیی پێوەکراوە بۆ بەشداریکردن لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی ئاڤاتار، لەنێو دارستانەکانی کوبا و لە خانوویەکدا ژیاوە کە لەسەر دار درووستی کردبوو.
 
ئوونا چاپلن، پێشتر بە رۆڵی تەلیسا لە زنجیرەی (Game of Thrones) ناسراوە، دەڵێت: "شتگەلێکی کەم هەبوون بتوانن لەو خانووەی سەر دارە دەرمبهێنن، بەڵام بێگومان پەیوەندییەکی جەیمس کامیرۆن هۆکار بوو بۆ ئەوەی بێمە دەرەوە".
 
بەشی نوێی زنجیرە فیلمەکە ناوی (Avatar: Fire and Ash)ـە و بڕیارە سبەی هەینی 19-12-2025 لە سینەماکان نمایش بکرێت، تێیدا ئوونا رۆڵی ڤارانگ دەگێڕێت، کە سەرکردەی هۆزێکە؛ کەسایەتییەکی تووڕە و هەستیاری هەیە.
 
جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری فیلمەکە بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاندووە، ئاستی نواندنی ئوونا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا "سەرنجڕاکێش" بووە، وایکردووە لەجیاتی سێ ئەستێرەی دیاری سینەما، ئەو هەڵبژێرێت.
 
گوتیشی، سێ ئەکتەری دیکە هەبوون کێبڕکێیان دەکرد و ئەستێرەی سینەمایی بوون، ئەوان نایاب بوون، بەڵام ئوونا شتێکی تێدابوو جیاواز بوو؛ جۆرێک لە دەسەڵاتی دەروونی و تووڕەیی تێدابوو. ئەو دەیتوانی بە نەرمی لەنێوان ئەو هەستانەدا جووڵە بکات، شتێک کە لە ئەکتەرەکانی دیکەدا بەدیم نەکرد.
 

ئوونا چاپلن ئاماژەی بەوە کردووە، ئەزموونی کارکردن لەم فیلمەدا وایکردووە جارێکی دیکە حەزی بۆ نواندن لا دروستبێتەوە، دوای ئەوەی ماوەی دوو ساڵ و نیو بەهۆی دایکایەتییەوە لە کارەکەی دوورکەوتبووەوە.
 
پێشبینی دەکرێت (Avatar: Fire and Ash) سێیەم بەشی زنجیرە فیلمی (Avatar) ژمارەی پێوانەیی لە داهاتی بۆکس ئۆفیسدا تۆمار بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێوەکار دڵشاد محەممەدی، بەشداربووی پێشانگەی (ئافرەت)

لە بۆکان بەرهەمی 40 وێنەکێش و دیزاینەر لە پێشانگەیکەدا خرانەڕوو

لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاریی (ئافرەت) کرایەوە، تێیدا 40 شێوەکار و دیزاینەری شارەکە بەشدارییان کردووە و بە بەرهەمەکانیان گوزارشت لە کولتوور، ئەدەب و دابونەریتی کوردی دەکەن.