لە هەولێر رێز لە هونەرمەند عارەب عوسمان دەگیرێت

01-07-2019
سەرباز سیامەند
عارەب عوسمان نزیکەی نیو سەدەیە کاری هونەری دەکات
عارەب عوسمان نزیکەی نیو سەدەیە کاری هونەری دەکات
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئەمڕۆ 1-7-2019  لە هەولێر، وەزارەتی رۆشنبری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێز لە هونەرمەند و حەیرانبێژی ناسراوی باشووری کوردستان، عارەب عوسمان دەگرێت.

هونەرمەند عارەب عوسمان بۆ نیو سەدە دەبێت کاری هونەری دەکات، تاوەکو ئێستا بە دەیان بەرهەمی وەکو لاوک و حەیران و بەستەی کوردی پێشکەشی هونەری کوردی کردووە.

عارەب عوسمان، حەیرانبێژێکی بەناوبانگی کوردە، کە زیاتر بە تەنیا عارەب ناسراوە، لە ساڵی 1952 لە گەڕەکی تەیراوە لە هەولێر لەدایکبووە، خاوەنی پێنج کوڕە، لە قۆناخی ناوەندی بەهۆی سەختی ژیان و کۆچی دوایی باوکییەوە وازی لە خوێندن هێناوە، سەرەتای ساڵانی 1970 دەستی بە گۆرانی کردووە.

تەنیا عارەب، ساڵی 1976 یەکەمین بەرهەمی خۆی بەناوی بلوێری شوان تۆمارو بڵاوکردووەتەوەو دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، دەیان بەرهەمی جوانی پێشکەشی هونەری کوردی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵ و چالاکی هونەری لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا کردووە، ئەمڕۆ 1-7-2019 خەڵاتی رێزلێنانی لە بەرامبەر ئەو هەموو خزمەتەی لە بواری گۆرانی و حەیران کردوویەتی، ئەم خەڵاتەی پێشکەش دەکرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە