دیمەنی فیلمی (Peaky Blinders) بڵاوکرایەوە و کیلیان مۆرفی تێیدا بەشدارە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن Peaky Blinders کیلیان مۆرفی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی نێتفلێکس لە شەوی کریسمسدا؛ یەکەمین ترەیلەری فیلمی (Peaky Blinders) بڵاوکردەوە، تێیدا هەردوو ئەستێرەی ئیرلەندی، کیلیان مۆرفی و باری کیۆگان پێکەوە دەردەکەون.
 
لە ترەیلەر 70 چرکەییەکەدا، مۆرفی کە رۆڵی تۆمی شێڵبی دەگێڕێت، پرسیار لە ناسنامەی خۆی دەکات. فیلمەکە باس لە گەڕانەوەی تۆمی دەکات لە گۆشەگیرییەکی زۆرەملێ، ئەوەش لە نێوەندی پشێوییەکانی جەنگی جیهانیی دووەمدا.
 
لە دیمەنێکدا دەنگێک دەبیسترێت کە دەڵێت: "چی بەسەر تۆمی شێڵبی دا هات؟"، لە بەرامبەردا شێڵبی بە کڵاوە بەناوبانگەکەیەوە دەردەکەوێت و دەڵێت: "من چیتر ئەو پیاوە نیم".
 
لە ترەیلەرەکەدا بۆ یەکەمجار باری کیۆگان، ئەستێرەی فیلمی (Saltburn) دەردەکەوێت کە تاتۆ لەسەر قۆڵەکانیەتی و جلێکی سپی پۆشیوە. جگە لە ئەو، ئەکتەرانی وەک رێبێکا فێرگسۆن و تیم رۆت وەک ئەکتەری نوێ پەیوەندییان بە فیلمەکەوە کردووە.
 
هاوکات چەندین ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکەش دەگەڕێنەوە، لەوانە سۆفی رەندڵ، ستیفن گراهام و پاکی لی. 
 
فیلمەکە لە دەرهێنانی تۆم هارپەر و نووسینی ستیڤن نایتە، بڕیارە فیلمی داهاتووی (جەیمس بۆند)یش بنووسێت.
 
بڕیارە فیلمی (Peaky Blinders: The Immortal Man) لە 6ـی ئاداری ساڵی داهاتوو لە سینەماکان نمایش بکرێت، لە 20ـی هەمان مانگیشەوە لە رێگەی پلاتفۆرمی نێتفلێکسەوە بەردەست بێت.
 
فیلمەکە بەردەوامی بە چیرۆکی زنجیرە دراما بەناوبانگەکەی دەدات لە چوارچێوەی فیلمێکدا کە باسی لە گەشەکردنی ماڵباتێکی تاوانباری شاری بێرمینگهام دەکات؛ لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەمدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی (The Odyssey)

دیمەنی سەرنجڕاکێشی (The Odyssey) بڵاوکرایەوە

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، یەکەمین ترەیلەری فیلمی (The Odyssey) بڵاوکرایەوە، کە نوێترین فیلمی دەرهێنەر کریستوفر نۆلانە. فیلمەکە بە تەکنەلۆژیای ئایماکس وێنەگیراوە، وەک یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە سینەماییەکانی 2025 ناسێندراوە.