رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند ئەیوب عەلی، لە کۆنسیرتی یەکێک لە گرووپە بەناوبانگەکانی فلامینگۆی ئیسپانیا، لە شاری بارسێلۆنا بەشداربوو و بە جلوبەرگی کوردییەوە گۆرانییەکی پێشکێشکرد.
ئەیوب عەلی بە رووداوی راگەیاند، لە کۆنسێرتێکدا بەرهەمێکی بە چەند شێوەزارێکی کوردی جیاواز و بە ستایلی میوزیکی فلامێنکۆی ئیسپانی پێشکێشکرد، ئەویش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی لەگەڵ گرووپی سێ گیتارژەنە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکەی وڵاتی ئیسپانیایە بەناوی "بارسێلۆنا گیتار ترییۆ".
کۆنسێرتەکە رۆژی سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025 لە شاری بارسێلۆنا بەڕێوەچوو و بڕیارە دواتر زنجیرە کۆنسێرتێک لە چەندین وڵاتی جیاواز سازبکەن، تێیدا وەک هونەرمەندێکی کورد بەشدار دەبێت و ئاواز و تێکست و کولتووری کوردی و هونەری فلامێنکۆ؛ ئاوێزانی یەکدی دەکرێت.
ئەیوب عەلی پێشتریش لەگەڵ گرووپی میوزیکی بیانی کاری کردووە و پێشتر لەبارەی ناساندنی میوزیکی کوردی بە جیهان، بەرووداوی راگەیانن: "هێندەی لە توانای هونەریمدا بێت بە شانازییەوە بەردەوام دەبم لە ناساندنی میوزیکی زەنگینی کوردی بە جیهان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ