ئەیوب عەلی میوزیک و گۆرانیی کوردی دەباتە ئیسپانیا و یۆنان

31-05-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەیوب عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئەیوب عەلی، دوو کۆنسێرت لە ئیسپانیا و یۆنان سازدەکات و دەڵێت، هێندەی لە توانایدا بێت، بەردەوام دەبێت لە ناساندنی میوزیکی کوردی بە جیهان.
 
ئەیوب عەلی بە رووداوی راگەیاند، لە کۆنسێرتێکدا بەرهەمێک بە چەند شێوەزارێکی کوردی جیاواز و بە ستایلی میوزیکی فلامێنکۆی ئیسپانی پێشکێش دەکات، ئەویش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هاوبەشە لەگەڵ گرووپی سێ گیتارژەنە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکەی وڵاتی ئیسپانیایە بەناوی "بارسێلۆنا گیتار ترییۆ". 
 
گوتیشی، یەکەم کۆنسێرت لە 3ـی حوزەیرانی 2025 لە شاری بارسێلۆنا سازدەکرێت و بڕیارە دواتر زنجیرە کۆنسێرتێک لە چەندین وڵاتی جیاواز سازبکەن و ئاواز و تێکست و کولتووری کوردی و هونەری فلامێنکۆ؛ ئاوێزانی یەکدی بکات و بە جیهانی بناسێنن. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە چالاکییەکی دیکەی هونەرییدا وەکو هونەرمەندی میوان لە کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی یۆنانی لەو وڵاتەدا بەشدارە، تێیدا چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی پێشکێش دەکات. روونیشیکردەوە، لە کۆنسێرتەکەدا دوو ئەستێرەی برا بەشدارن کە لە نێو میوزیک و گۆرانی یۆنانیدا بەناوبانگن، ئەویش ماتیۆس تساهوريديس و ‏كونستانتينوس تساهوريديسە و لە 22ـی حوزەیرانی 2025 سازدەکرێت.
 
ئەیوب عەلی پێشتریش لەگەڵ گرووپی میوزیکی بیانی کاری کردووە و لەبارەی ناساندنی میوزیکی کوردی بە جیهان گوتی: "هێندەی لە توانای هونەریمدا بێت بە شانازییەوە بەردەوام دەبم لە ناساندنی میوزیکی زەنگینی کوردی بە جیهان".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیام ئەکرەم لە کاتی خەڵاتکردنیدا یادی هاوڕێ کۆچکردووەکانی دەکاتەوە

ئەیام ئەکرەم لە کاتی خەڵاتکردنیدا یادی هاوڕێ کۆچکردووەکانی دەکاتەوە

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر، لە پای نیو سەدە خزمەتکردن بە هونەر، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ئەیام ئەکرەم، ئەکتەری کۆمیدی ناسراو بە (شەمۆ)؛ لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەشدا، خۆزگەی ئەوەی خواست هاوڕێ کۆچکردووەکانی ئامادەبان.