رووداو دیجیتال
لە رێوڕەسمێکدا لە ریڕەوی نێودان لە هۆلیوود، ئەستێرەی نێوداران بەخشرایە مایکل بی جۆردن، ئەکتەری ئەمریکی.
ئەو ئەستێرە تەمەن 36 ساڵە، سوپاسی رایان کوگلەر، دەرهێنەری فیلمی 'Black Panther' و 'Creed' کرد کە لە رێگەی فیلمی 'Fruitvale Statio' لە 2013 یارمەتیدەری بووە.
لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک سینەماکار و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی ئەو ئەکتەرە سینەماییە ئامادەبوون، لەوانە جۆناسان مەیجەرز کە پێکەوە رۆڵیان لە فیلمی 'Creed III' گێڕاوە.
جۆردن جگە لەوەی رۆڵی سەرەکی لە فیلمی 'Creed III' دەگێڕێت، کاری دەرهێنانیشی بۆی کردووە و لە 1ـی ئازاری 2023 پێشاندانی لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا دەستیپێکرد و بڕیارە لە 3 مانگ لە سینەماکانی ئەمریکا پێشانبدرێت.
هەروەها بەم دواییە ئەستێرەی نێوداران بەخشرایە رەی لیۆتا، ئەکتەری کۆچکردووی ئەمریکی.
لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک ئەستێرە و هاوڕێی ئامادەبوون، لەوانە تارۆن ئێگەرتۆن و ئەلیزابێس بانکز، هەروەها کچی ئەو ئەکتەرە کارسن لیۆتا.
رێوڕەسمەکە لەلایەن لوپیتا سانچێز، سەرۆکی ژووری بازرگانی هۆلیوود لە رۆژێکی باراناویدا بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا نامەیەکی مارتن سکورسیزی، دەرهێنەری ئەمریکی خوێندرایەوە و خۆی ئامادە نەببوو، تێیدا، داوای لێبوردنی کردبوو کە نەیتوانی لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە بێت، گوتیشی، دوای فیلمی 'Goodfellas' بەردەوام چاوەڕێی ئەوەی کردووە جارێکی دیکە لەگەڵ رەی کاربکاتەوە.
ئەستێرەکەی بە رەی لیۆتا بەخشرا، ژمارە 27 هەزار و 49 بوو و تاوەکو ئەو ژمارە زۆرە بە ئەستێرە جیهانییەکان بەخشراوە، بەتایبەتیش ئەستێرەکانی هۆلیوود.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ